ڕادیۆی سوننەت app icon

ڕادیۆی سوننەت

Aras Hasan

★ 0.00 ratingsEntertainmentFree

Description

ڕادیۆی سوننەت؛ دەنگێکە بۆ زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی سەروەرمان (دروودی خودای لەسەر بێت)، ئەم دەنگە نەبەویە لە (١٢) ی ڕەبیعی یەکەمی ساڵی(١٤٣٢)ی کۆچیدا دەستیکرد بە پەخشی خۆی. ڕادیۆی سوننەت؛ ڕادیۆیەکی قازانج نەویستە و تاکە سەرچاوەی دارایی و بەڕێکردنی پەخش و سەرجەم کاروبار و خەرجییەکانی لەسەر خەڵکی خێرخوازی موسڵمانە. لە تەمەنی کارکردنیدا بێ لایەنانە پەیامی سەرجەم مامۆستایانی میحڕاب و بانگخوازانی گەیاندووە و بوەتە سەکۆی گوێلێبوون لە خەم و کێشە و پرسیار و داواکاری چارەخوازان و بڵندگۆیەک بووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسە شەرعیی و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژ. ڕادیۆی سوننەت؛ ئەڵقەی گەیاندنی دەنگی سەرجەم مامۆستایانە بە خەڵکی موسڵمان. ئەم ڕادیۆیە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشی خۆی دەکات لە سەر فریکوێنسی 106.9 (سەد و شەش پۆینت نۆ) لە سەر شەپۆلی ئێف ئێم. تاکە ئامانجی ئێمە گەیاندنی ئیسلامە بەو شێوەی دابەزیوە بێ کەم و زیاد و شارەزاکردنی تاکی کوردە لە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەری پێشەوامان (دروودی خودای لەسەر بێت).