Tafsiri Peshin تەفسیری پێشین app icon - Education app for iPhone

Tafsiri Peshin تەفسیری پێشین

Abdulwahab F. Omar

4.72727
(11 ratings)
Education Free iOS 12.0+

iPhone Screenshots

iPad Screenshots

Description

بسم الله الرحمن الرحيم بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان تەفسیری قورئانی پیرۆز ناوی کتێب : تەفسیری پێشین نوسینی : عثمان أحمد حاتم قورئان كۆتا پەیامى خواى پەروەردگارە بۆ هەموو مرۆڤ و جن، پارێزراوە لە هەموو گۆڕانكارییەك و دەستەكارییەك، پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانان پەیڕەوى لێبكەن، و لە مانا و مەبەستەكانى تێبگەن بۆ ئەوەى خۆشبەختى دونیا و سەرفرازى قیامەت بەدەست بهێنن، لەو سۆنگەیەوە تێگەیشتن لە قورئان گرنگییەكى ئێجگار زۆرى هەیە بۆ ژیانى موسڵمانان. قورئان هاوشێوەى هیچ كتێبێكى تر نییە، چونكە فەرموودەى خواى پەروەردگارە، لە قسەى مرۆڤەكان ناچێت، خوێندنەوەى پەرستش و یادى خوایە، ترمزى لە ئیبن مەسعودەوە ڕیوایەتی كردووە و ئەلبانى بە صەحیحى داناوە، دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: هەركەسێك پیتێك لە كتێبەكەى خوا بخوێنێتەوە چاكەیەكى بۆ هەیە، پاداشتى هەر چاكەیەكیش بە دە هێندە پاداشت دەدرێتەوە، ناڵێم: [الٓمٓ] پیتێكە بەڵكو: ألف پیتێكە، لام پیتێكە، میم پیتێكە; پێویستە موسڵمانان گرنگییەكى زۆر بە خوێندنەوە و فێربوون و فێركردنى قورئان بدەن، چونكە بوخارى لە عوسمانەوە ڕیوایەتی كردووە دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: باشترینتان ئەوانەتانن فێرى قورئان دەبن و خەڵكیش فێردەكەن.

App information from Apple App Store. Tafsiri Peshin تەفسیری پێشین and related trademarks belong to Abdulwahab F. Omar.