Vary Pharmacy app icon - Shopping app for iPhone

Vary Pharmacy

Stack Solvers

4.33333
(3 ratings)
Shopping Free iOS 12.0+

iPhone Screenshots

iPad Screenshots

Description

-ئێمە ئەم ئەپڵیکەیشنەمان خستۆتە بەر دەستی ئێوە و بەڕێزت دەتوانیت ھەموو زانیاریەکی پێویست لەم ئەپڵیکەیشنە بە زمانی شیرینی کوردی بەدەستبێنیت. -لێرە دەتوانیت بە ئۆنلاین بازاڕ بکەیت و بە سیستەمی گەیاندن بەرھەمەکان لە بەردەم ماڵەکەت یاخود شوێنی کارەکەت وەربگریت. -ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە بە دەرمانخانەی ڤاری کە دەکەوێتە شەقامی ئۆرزی خوار بازاڕی دەوەن لە شاری سلێمانی ھەروەھا شەو و ڕۆژ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کراوەیە. -شێوازی پارەدان لەم ئەپڵیکەیشنە بە شێوەی ( Cash on delivery )ە واتا دوای وەرگرتنی بەرھەمەکەت ئینجا پارە دەدەیت. -چی دەست دەکەوێ لە دەرمانخانەی ڤاری؟ -دەرمانخانەی ڤاری هەستاوە بە دابینکردنی ئەم پێداویستیانە: ١- زۆرینەی جۆری دەرمانی زۆربەی کۆمپانیاکانی ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن کوالیتی کۆنتڕۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. ٢-بونی زۆرینەی ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشی درێژخایەن بەکاردێن و نەخۆش بەردەوام دەیانکڕێت. ٣- پێداویستی جوانکاری بە تایبەتی هی براندە بەناو بانگەکان ھەروەھا ئەو براندانەی کە پزیشکە پسپۆڕەکان پشتڕاستی کوالتیەکانیان دەکەنەوە. ٤-مەیک-ئەپی براندە جیھانیەکان ھەروەھا ھەموو پێداویستیکانی تر کە لە کاتی بەکارھێنانی مەیک-ئەپدا پێویستن. ٥-زۆر ینەی زۆری شیری منداڵ (شیری ئاسایی و شیری پزیشکی) بۆ هەموو تەمەنەکان وە هەندێ شیری تایبەت بە دایکانی شیردەر ھەروەھا جۆری جیاوازی سیریلاک. ٦-دایبی و بوتڵی شیر و زۆرینەی پێداویستیە سەرەکیەکانی منداڵ. ٧-جۆرە جیاوازەکانی پێداویستی دەم و ددان لە ڤڵچەی ئاسای و ڤڵچەی تەل و فڵچەی تایبەت بە نێوان ددانەکان ھەروەھا جۆرە جیاوازەکانی هەویری ددان و غەرغەرەی ناو دەم, لەگەڵ پاکەرەوەی تاقم و چەندین پێویستی تر. ٨-زۆربەی پێداوستیە پزیشکیەکانی وەک باندج و جۆرەکانی لەزگە و کانیولا و ماددەی پاکردنەوە و پێداویستیەکانی تر. ٩- هەموو جۆرەکانی پشتێنی ورگ و پشت و جۆرەکانی کۆلەری مل و پێداویستیەکانی شکاوی. ١٠-زۆربەی جۆرەکانی فلود ٥٠٠سس و ١٠٠ سس کە بۆ نە خۆش هەڵدەواسرێت لە کاتی پێویست. ١١-عارەبانەی نەخۆش و دارشەق و کورسی بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت. ١٢- پێداویستیەکانی خێزان و هاوسەران (لە پیاوان و خانمان) بە هەموو جۆرەکانی.

App information from Apple App Store. Vary Pharmacy and related trademarks belong to Stack Solvers.