ناوی کوردی app icon

ناوی کوردی

FARAEDWN SALIH

★ 3.233 ratingsLifestyleFree

iPhone Screenshots

App screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshot

Description

بە بیرمدا هات کە کتێبی (هەڵبژاردەی ناوی کوردی)ی باوکم بکەم بە ئەپڵیکەیشنێک بۆ هەر کوردێک یان هەر کەسێک خاوەنی مۆبایلی زیرەک بێت و لە هەرکوێیەک بێت و دەستی نەگات بە کتێبی ناوی کوردی بۆ ئەوەی ناوێک دیاریبکات بۆ منداڵە تازەبوەکەی یان بۆ هەر مەبەستێکی تر، کە بتوانیت لەناو مۆبایلە زیرەکەکەی دایببەزێنێت و سودمەند بێت لێی. وەک هەموان ئەزانین ئێستا تەکنەلۆژیا بە نزیکەیی لە هەموو بوارەکانی ژیان ئاسان کاریمان بۆ ئەکات و کاریگەریەکانی لە هەموو شوێنێک بەرچاوە. بۆیە پێم باش بوو لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە بڕۆین و لە دەقی چاپەمەنی هەنگاوێک بچینە پێشەوە. هەوڵمانداوە ئەپڵیکەیشنەکە بە شێوەیەکی وا دروست بکەین کە سەردەمیانەو ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان و دۆزینەوەی ناوی خوازراو. وە پشت بە خودا لە داهاتوودا هەوڵدەدەین زیاتر پەرە بە ئەپڵیکەیشنەکە بدەین لە ڕووی زیادکردنی ناوەکان و واتاکانیان. هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت.