Zhyanawa app icon

Zhyanawa

Dwrandaz Company

★ 1.01 ratingsEducationFree

iPhone Screenshots

App screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshotApp screenshot

Description

ئەپڵیکەیشنی ژیانەوە، ئەم خزمەتگوزارییانە لە خۆ دەگرێت: - سەرەتا لە ڕێگای چەند پرسیارێکەوە، چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ خوێنەر دەکا دەربارەی پۆڕن، چەند ڕاستیەکی دەربارەی پۆڕن پێ دەگەیەنێت، پاشان ئومێدی ئەوەی پێ دەدات کە دەتوانێت دەربازببێت و دووبارە نەخشەی مێشکی ببوژێنێتەوە، لە ڕێگەی یارمەتیەکانی نێو ئەپەکە. - لە دەستپێکی کاراکردنی ئەپەکە، ژیانەوە ئاشنای (گەنجینەی ونبوو) تان دەکا، وە ڕۆژانە لە ڕێگەی ئاگادارییەکانەوە، بە گەوھەرەکانی ئەم گەنجینەیە شادتان دەکات. - لە ڕێگەی (پەیامی ئەمڕۆ)، ژیانەوە ئاشنای چەندین ڕاستی نەزانراوی نێو جیھانی پۆڕنتان دەکا، ئەوەمان پێ دەگەینێت کە ئەم جیھانەی پۆڕنۆگرافی چەندە مەترسیدارە لەسەرمان. - بێ گومان ھیچ گۆڕانکارییەک لە مێشک بێ جێگرەوە نابێت، ژیانەوە لە بەشی چارەسەرەکان چەندین چارەسەری عەمەلی و باشی بۆ پێشنیار کردووی کە لەگەشتی وازھێنان لە پۆڕن یارمەتی دەرت دەبن. - ڕۆژانە وتەی ھاندەر و ئەرێنی لە بەشی وتەکان پێدەگا، کە یارمەتیدەرن بۆ بەردەوام بوون لە گەشتەکەت. - ھەموو ڕۆژێک لە ڕێگای بەشی تۆمارکردنی ئەپەکە، دەتوانی سەرکەوتنەکانت بەسەر پۆڕن تۆماربکەیت، ئەپەکەش کارلێک لەگەل ھەڵبژاردنەکانت دەکا. - ڕۆژانە لە بەشی ئاگادارییەکان، دوو ئاگاداریت پێدەگا، دانەیەکیان بۆ تۆمارکردنی تۆماری ڕۆژەکەیە، دانەیەکی تریشیان یەکێکە لە گەوھەرەکانی نێو (گەنجینەی ونبوو). - ئەپەکە تەواوی تایبەتمەندییە کەسیەکان دەپارێزێت، بۆ زیاتر نھێنی بوونیە ئەپەکە لات، دەتوانی وشەی نھێنی دابنێی. بۆ گەیاندنی سەرنج و پێشنیارەکان یان ھەر پرسیارێک، دەتوانن لەڕێگەی پەیجەکەمان لە فەیسبوک و ئینستاگڕام، یاخو ئیمەیڵی تایبەت بە ئەپەکە پەیوەندی بکەن: