Sirwan Arabic app icon - Education app for iPhone

Sirwan Arabic

darawan kareem

4.70587
(34 ratings)
Education Free iOS 8.0+

iPhone Screenshots

iPad Screenshots

Description

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى كە فێرى كردم كە لە كاتێكدا لەدایك بووم هیچم نەدەزانى ، سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەى كە یارمەتیدام بگەم بەم پلە و ئاستە ، ئەو زاتەى بەردەوام نوقمى ڕەحمەت و نیعمەتە نەبڕاوەكانى خۆى كردووەم. خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست دواى چەندین سالأ خزمەتكردن لە ڕێگەى تۆماركردنى وانەكانى پۆلى دوازدەیەم و یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی و فێربوونى زمانى عەرەبى و بلآو كردنەوەى سەرجەم وانەكان لە یوتیوب، هەروەها دروستكردنى مەلزەمە بە شێوەیەك كە لە سەرتاسەرى هەرێمى كوردستان بەكارهێنراوە و خوێندكارێكى زۆر لێآ سودمەندبوونە ، پێم خۆش بوو ئەمجارە لە پرۆژەیەكى ناوازە و زۆر جیاوازدا برەو بەكارەكانم بدەم و بە ڕێگەیەكى جیاوازتر خزمەت بە خوێندكاران بكەم و بتوانن لە وانە و مەلزەمەكان سودمەندبن ، بۆیە هەستام بە ئەنجامدانى ئەم پرۆژەیە، كە ئەویش ئەم ئەپلیكەیشنەیە بە ناوى ( sirwan arabic ). لەم ئەپلیكەیشنەدا ئەم كارانەم ئەنجامداوە تا زیاتر خوێندكار سوودمەندبێت و بتوانێت بە بآ مامۆستا هەموو بابەتەكان فێرببێت و هیچ گرفتێكى تیا نەمێنێت. خوێندكارى ئازیز ئەم ئەپلیكەیشنە لە چوار بەش سەرەكى پێكهاتووە، بەشێكیان تایبەت كراوە بە پۆلى دوازدەیەم كە سەرجەم وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ و زۆر جیاواز و ناوازە تۆماركراوە كە خوێندكار بە سەیر كردنى هیچ گرفتێكى نامێنێت لەو بابەتەدا، هەروەها وانەكان بە شێوەى ( پى دى ئیف) دانراوە كە بۆ زمانى كوردى وەرگێڕدراوە ، سەربارى ئامادەكردنى چەندین پرسیار لە هەربابەتێك لەگەلأ دانانى پرسیارە وزارییەكان لەو بەشەى كە لێآ هاتۆتەوە تاوەكو خوێندكار ئاگادار و ئاشناى پرسیارە وزارییەكان بێت ، هەروەها هەر وانەیەك كە خوێندكار گوێآ لێدەگرێت دەتوانێت تاقیكردنەوە لەو وانەیەدا ئەنجام بدات ، هەر لەم بەشەدا بەشى تاقیكردنەوەكان دانراوە، بۆ ئەوەى خوێندكار كاتێك وەحدەیەكى دەخوێنێت بتوانێت لەو وەحدەیەدا تاقیكردنەوە ئەنجام بدات، خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست لەم ئەپلیكەیشنەدا بەشێكى تر تایبەت كراوە بە تاقیكردنەوە كە ڕۆژانە یان هەفتانە پرسیارى بۆ زیاد دەكرێت بە بەردەوامى تا خوێندكار زیاتر ئاشناى تاقیكردنەوە بێت و بتوانێت نمرەیەكى بەرز لە تاقیكردنەوەى وزارى بەدەست بهێنێت ، هەروەها بەشێكى تر دانراوە كە لە ڕێگەیەوە خوێندكار دەتوانیت پرسیار ئاراستەى مامۆستا بكات و وەلآمەكەی دەست بكەوێت. بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە خوێندكارانى پۆلى یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی ، لەم بەشەشدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ باسكراوە ، لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى ( پى دی ئێف) كە وەرگێڕدراوە بۆ زمانى كوردى، لەگەلأ دانانى چەندین پرسیار لە بەشى تاقیكردنەوە تا خوێندكار تاقیكردنەوە ئەنجام بدات و ئاستى باشتر بێت لەو بابەتەى كە گوێآ لێدەگرێت و فێرى دەبێت. بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە فێربوونى زمانى عەرەبى ، لەم بەشەدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ ئامادەكراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى (پى دى ئێف) ، ئەم بەشە كراوە بە چوار ئاستەوە ، كە چەندین ڕێگەو شێواز بەكار هێنراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت. لە كۆتاییدا هیوادارم ئەم كارەشم وەكو وەكو سەرجەم كارەكانى ڕابردووم جێگەى قبولأ بێت لە لاى خوێندكار و فێرخوازان ، بە هیواى ئەوەى كە هەمووان لێآ سوودمەند بن. م. سیروان عبدالرحمن

App information from Apple App Store. Sirwan Arabic and related trademarks belong to darawan kareem.