<< Back to search results

100
 1 votes - News - First release: 2019-08-28T07:00:00Z

Screenshots


Description - 4+

لەرۆژێکی گرنگ و پڕ بایەخدا و لە ١٢ی ربیع الاولی ساڵی ١٤٣٢  کۆچیدا  کە ھاوکات بوو  لەگەڵ ١٤/٢/ ٢٠١١ ی زایینی  ڕادیۆی سوننەت لە سلێمانی بە گڕوتینێکی زۆرەوە لەمەراسیمێکدا بەدەستی م. شێخ سدیق سەرگەتی (بەڕەحمەت بێت) کرایەوە و  دەستی بە پەخشی ئاسایی کرد .

لەو وادەیەوە زۆر بە خێرایی بووە جێگەی سەرنج و گرنگی بیسەرانی. ئەم دەنگە چووە نێو زۆربەی ماڵ و شوێنە گشتی و فەرمانگە حکومی و ئۆتومبێلەکانەوە و دەنگدانەوەی زۆرباشی ھەبوو (بە حەمد و سوباسی خواوە) ، لەم چەند  ساڵەی تەمەنیدا  قۆناغێکی زۆر باشی بڕیوە و جگە لەوەی مەودای پەخشی خۆی فراوانتر کردووە ( وەک  ئیستا  لەشەرەکانی سلیمانی – کەرکوک – ھەلەبجە – شارەزوور – چەمچەماڵ – دەربەندیخان – سۆران -  تەکیە -  پێنجوێن ) پەخشی ڕادیۆی سوننەت بڵاو دەبێتەوە، ئەمە وێڕای لە ڕێگەی بەشی دەنگی کەناڵی ئاسمانی پەیامەوە بەردەوام بۆ ماوەی – ٢٤ -  کاژمێر بیسەران دەتوانن بیسەری ڕادیۆی سوننەت ببن بەھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.

   ھاوکات لەگەڵ پەخشە ئاساییەکەیدا  چەندین ئەرکی تری بەجێگەیاندووە  وەک: پێدانی رێنمایی ئایینی و کۆمەڵایەتی بە مسوڵمانان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتیەکانی ھاوڵاتیان و ناساندنی ھەژاران و نەداران بە گەسانی خواپێداو و دەوڵەمەند بەمەبەستی ھاوکاری کردنیان ، جگە لەمانەییش چەندین پرۆژەی پێویستی پێشکەشی بیسەران و ھاوڵاتیان کردووە وەک:  دابەشکردنی کتێبی ژیانامەی پیشەوای مرۆڤایەتی و قەڵەم قورئان و بڵاوکردنەوەی سیدی و تۆماری دەنگی بەسوود و ھتد ...