تەفسیری ڕێبەر
Find, read, and understand Quranic verses
kurd app
iPhone Screenshots
iPad Screenshots
Description
Access Quranic verses with complete explanations. View verse numbers and meanings in Kurdish. Identify verse topics and differentiate between Meccan and Medinan surahs. Highlight and annotate verses. Navigate through lengthy verses with ease.
لە تایبەتمەندییەكانی ئەم تەفسیرە
1- هەموو ئایەتەكان تەفسیر كراوە.
2- ژمارەی ئایەتەكان لە كۆتایی ئایەتەكان نوسراوە.
3- مانای ناوی سوورەتەكانم بە كوردی نوسیوە، وەكو: (الحدید، واتە: ئاسن).
4- ناونیشانم بۆ ئایەتەكان داناوە.
5- سوورەتە مەككیو مەدەنی یەكانم دیاری كردووە.
6- هۆی هاتنە خوارەوەی ئایەتەكان باسكراوە.
7- ئەگەر هۆی هاتنە خوارەوەكە درێژ بێت ئەوا كورتم كردۆتەوە، وەكو بوهتان كردن بۆ عائیشەی دایكی باوەڕداران لە سوورەتی (نور: 11-22) كە هۆی هاتنە خوارەوەی پێنج لاپەڕەیە، وە ئەو سێ هاوەڵەی كە لە غەزای تەبوك دواكەوتن لە سوورەتی (تەوبە: 118).
8- ئایەت هەیە دوو هۆكاری هاتنە خوارەوەی هەیە هەردووكیم باس كردووە وەكو سوورەتی (نور: 61).
9- ئایەت هەیە دووجار دابەزیووە ئاماژەم پێكردووە وەكو سوورەتی (ئیسرا: 85) لەسەر روح لە مەككەو مەدینەیش دابەزیووە.
10- ئایەت هەیە زیاتر لە تەفسیرێكی هەیە بە كورتی نوسیوومە بۆ نمونە وەكو لە سوورەتی (غافر: 32) وە (سەجدە: 16) وە (فەجر: 3) وە (موددەثیر: 4) وە چەندەها ئایەتی تر.
11- زۆربەی ئایەتەكان تەفسیری گەورە زانایانی پێشینە چاكەكانی ئەم ئوممەتەیە
12- باس نەكردنی ئیسرائیلیات بەڵام ئاماژەم پێ كردووە بۆ ئاگادار بوون و وریا كردنەوە
13- خۆبەدور گرتن لە خورافاتو رووداوی ناراستو فەرموودەی لاوازو هەڵبەستراو كە لە زۆرێك لە تەفسیرەكاندا دەبینرێت تەنانەت لە تەفسیرە عەرەبییەكانیشدا، بەڵكو هەندێك جار پێت سەیرە كە لە تەفسیرە باشەکانیش باس کراوە بە بێ قسە کردن لەسەرى.
App information from Apple App Store. تەفسیری ڕێبەر and related trademarks belong to kurd app.